٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٦:٣٥
بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکا لە سووریا بۆردومان کرایەوە

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی بۆردومانی شەوانە و بە ئەنقەست هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە کەرتی غەززە پچڕا، گرووپە عێراقییەکان بە 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکییان لە سووریا کردە ئامانج.

ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، هێرشی سەرکەوتووانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی گرووپە عێراقییەکان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە سێگۆشەی سنووری نێوان ئوردن، سووریا و عێراقی ڕاگەیاند.

تۆڕی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە: بنکەی ئەمریکی "ئەلتەنف" کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری سوریا و عێراق و ئوردن بە بەکارهێنانی ٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی باسکراون توانیویانە بەسەر بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکیدا بفڕن و بۆردومانی بکەن.

هێشتا زانیاری دەربارەی زیانەکانی ئەم بنکەیە بڵاو‌ نەبووەتەوە.

342/